Selen Temizer
22 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
عه‌بدولحه‌كیم به‌شار كه سه‌ركرده‌یه‌كی كوردی ئۆپۆزسیۆنی سووریایه، رایگه‌یاند "گه‌وره‌ترین مه‌ترسی دوای داعش كه چاوه‌ڕوانی كورده‌كان ده‌كات یه‌په‌گه/په‌كه‌كه-یه".
عه‌بدولحه‌كیم به‌شار كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) ده‌كات له ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی هێزه شۆڕشگێڕه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی سووریادا له لێدوانێكیدا بۆ TRT World، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و كاته‌ی له زێدی خۆی له قامیشلو بووه، یه‌په‌گه بڕیاری كوشتنی بۆ ده‌ركردووه.
عه‌بدولحه‌كیم به‌شار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رپرسی ئیداری قامیشلو پێی گوتووه ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دوو رۆژدا شارۆچكه‌كه جێنه‌هێڵێت له لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه ده‌كوژرێت و گوتی:
"په‌یه‌ده نه كورده و نه سووریایيیه. كارنامهشی نییه له‌باره‌ی كورد و سووریاوه".
به‌شار رایگه‌یاند، ئه‌وان (په‌یه‌ده) له رژێمی سووریا زیاتر زیانیان به كورد گه‌یاندووه و گوتی: "په‌یه‌ده بووه هۆی دابه‌شكاری له نێوان عه‌ره‌ب و كورددا".
عه‌بدولحه‌كیم به‌شار هیوای خواست ئه‌مریكا كورد و په‌یه‌ده له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه و گوتی: "توركیا هه‌ڵوێستێكی به‌هێز و سه‌قامگیری هه‌یه بۆ پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی سووریا".
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه كه توركیا كورد و یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه و گوتی: "گه‌وره‌ترین مه‌ترسی كه دوای داعش چاوه‌ڕوانی كورده‌كان ده‌كات، یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌یه".