Sarmand Hameed
07 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2017
یەمەن - AA
هێزی بەرگری میللی یەمەن کوژرانی فەرماندەیەکی پلەبەرزی سەرزبازی سەربە سەرۆکی پێشوو عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی راگەیاند.
سەرچاوەیەک لە هێزی بەرگری میللی یەمەن رایگەیاند: "فەرماندەیەکی پلەبەرزی سەرزبازی سەربە سەرۆکی پێشوو عەلی عەبدوڵڵا ساڵح و پێنج لە پاسەوانانی لە رۆژئاوای یەمەن کوژران.
ئەو سەرچاوە سەربازییە لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "عەقید عەبدولواحید ئەلوەزیر، کە لەلایەن عەلی عەبدوڵڵا ساڵحەوە ئەرکی فەرماندەی لیوای ١٠٢ی گاردی کۆماری پێ سپێردرابوو، ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لە ناوچەی کەهوب نزیک شاری مەخای گەشتیاری کوژرا".
سەرچاوە سەربازییەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە کە جگە لە کوژرانی ئەو فەرماندە سەربازییە، پینج پاسەوانیشی کوژراون.
ناوبراو زانیاری زیاتری لەبارەی چۆنییەتی کوشتنی ئەو فەرماندە سەربازییە و پاسەوانەکانی نەخستە روو.
هەژمارەکانی نزیک لە عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی کوژرانی ئەو فەرماندە سەربازییەیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناوبراو لە مەخا کوژراوە.
برازای سەرۆکی پێشووی یەمەن، تارق محەمەد کە فەرماندەی یەکەکانی سەربازیی سەربە عەلی عەبدوڵڵا ساڵحە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر وێنەی ئەو فەرماندە سەربازییەی بڵاوکردووەتەوە و لەژێریدا پرسەنامە و چەند ئایەتێکی لە قورئانی پیرۆزی نووسیووە.