Sarmand Hameed
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، مستەفا کازمی، رایگەیاند، دووپاتدەکەینەوە لە یەکخستنی ریزەکان و بێخەمی پێشان نەدان لە بەرامبەر شانەکانی "چەتە تیرۆریستییەکانی داعشدا".
گوتەبێژی فهرماندهى گشتیى هێزه چهكدارهكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول لەسەر هێرشی شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش بوسەر ناوچەی سەرگەڕان و قەرەچووغ کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتیی شەهید و برینداربوون و لەکاتی ئۆپەراسیۆنی راوەدوونانی تیرۆریستانیشدا، ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و برینداربوون، بەناوی مستەفا کازمییەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
یەحیا رەسول رایگەیاند:" فهرماندهى گشتیى هێزه چهكدارهكان بە بایەخی گەورەوە چاودێریی هێرشکردنی ترسنۆکانەی چەتەکانی داعشی بۆسەر گوندی خدرجیجە کردووە لە نزیک چیای قەرەچووغ کە تێیدا ژمارەیەک هاووڵاتیى و هێزەکانی پێشمەرگە شەهید و برینداربوون".
گوتەبێژی فهرماندهى گشتیى هێزه چهكدارهكانی عێراق ئاماژهى بهوهشكرد کە مستەفا کازمی "پرسەی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان دەنێرێت، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو هێرشە ناڕەوایە بەبێ تۆڵەکردنەوەی دادوەرانە لەو تاوانکارە تیرۆریستانە تێناپەڕێت کە ئەنجامیانداوە".
یەحیا رەسول دووپاتی کردووەتەوە، "هێزەکانی پێشمەرگە لەنێو سیستەمی بەرگریی نیشتمانیی عێراقدان و شانبەشانی برایانیان لە هێزە چەکدارەکانی دیکەی عێراق کاردەکەن بۆ دابینکردنی ئاسایشی شار و ناوچە جیاوازەکان".
گوتەبێژی فهرماندهى گشتیى هێزه چهكدارهكانی عێراق دەشڵێت، "چەتە تیرۆریستییەکان، دوای ئەوەی گورزی گەورەیان لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا بەرکەوت، بە شێوازی جیاواز هەوڵدەدەن کاری ناڕەوا ئەنجام بدەن، پاش ئەوەی نەیانتوانی رووبەڕووی هێزە ئاسایشییەکانمان ببنەوە".