Berk Özkan
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، تاوتوێی پرسەکانی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا-رووسیا کرا.
راشگەیەندرا کە ھەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان و پوتین-دا، ھەڵسەنگاندن بۆ پێشھاتەکانی نێوان ئازەربایجان-ئەرمینا، پرسەکانی ناوچەکە بە تایبەتی سووریا، لیبیا و ئۆکرانیا کراوە.