16 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
کەرکووک - AA
کۆسرەت رەسول لە پەیامەکەیدا ئاماژەى بەوەداوە کە بەهیچ شێوەیەك هێرش ناكەین و نامانەوێ دەستپێشخەربین لە شەڕ، بەڵام بەوپەڕی ورەوە بەرگری دەكەین و ڕێگا بە پەلاماردانی كەركووك نادەین.
جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان داواشى لە هاووڵاتییانى کەرکووک کرد کە لەناوشار هاوكاری هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بن بۆ باشتر پاراستنی ڕەوشی ناوشار.
دەقى پەیامى جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، کۆسرەت رەسول
جەماوەری خۆڕاگری كوردستان ، كەركووكییە قارەمانەكان ، پێشمەرگە گیانفیداو نەبەردەكان
بەداخەوە هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی دەیانەوێ پەلاماری كەركووك بدەن، هەموو لایەكتان دڵنیا دەكەینەوە كە ئێمە وپێشمەرگە قارەمانەكان لە كەركووكین و بەرگری دەكەین، سەرباری ئەوەی بەهیچ شێوەیەك هێرش ناكەین و نامانەوێ دەستپێشخەربین لە شەڕ، بەڵام بەوپەڕی ورەوە بەرگری دەكەین و ڕێگا بە پەلاماردانی كەركووك نادەین.
داواكاریشین لە خەڵكی قارەمان و تێكۆشەرو خۆڕاگری كەركووك لەناوشار هاوكاری هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بن بۆ باشتر پاراستنی ڕەوشی ناوشار.
كۆسرەت ڕەسول عەلی