Safvan Allahverdi,Mohammed Baqi Hussein
26 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه پیرۆزبایی له وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی عێراق محه‌مه‌د حه‌كیم كرد.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند، پۆمپیۆ و هاوتا عێراقییه‌كه‌ی حه‌كیم په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
ناوێرت رایگه‌یاندووه، پۆمپیۆ به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه پیرۆزبایی له حه‌كیم كردووه و رایگه‌یاندووه، چاوه‌ڕوانه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق به‌ره‌وپێش بچێت له‌پێناو سه‌قامگیری، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیی عێراقدا.
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له په‌رله‌مانی عێراق به‌رهه‌م ساڵح به سه‌ركۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا و دواتر ناوبراو سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی شیعه عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت راسپارد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه درا به محه‌مه‌د حه‌كیم.