ئه‌نقه‌ره
رۆژی 4\10\2012 په‌رله‌مانی تورگیا مۆڵه‌تێكی یه‌ك ساڵی دایه حكومه‌ت تا هێزی سوپا بباته سه‌ر سنووری سوریا‌و له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا رێپێدراوبن بۆ به‌زاندنی سنوور.
سه‌رباری چڕبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، په‌رله‌مانی توركیا بڕیاریدا رۆژی 4/10/2013 ئه‌و مۆڵه‌ته كۆتایی پێبێ و تازه نه‌كرایه‌وه، هه‌ردوو حیزبی ئۆپۆزسیۆن پارتی بزوونته‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رستیMHP و پارتی گه‌لی كۆماریCHP، خوازیاربوون ئه‌و مۆڵه‌ته درێژ بكرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سنووره‌كان.
له‌باره‌ی ته‌واوبوونی مۆڵه‌ته‌كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا (ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو) گوتی "ئێستا داواكارییه‌كی زۆر پوختمان له‌به‌رده‌ستدایه له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له سنووری سوریاوه هه‌ڕه‌شه له‌ئاسایشی وڵاتمان ده‌كه‌ن. بێگومان ئه‌و ئه‌ركه به هێزی چه‌كداریی توركیا ده‌سپێردرێ ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌و داواكارییه به‌رزده‌كه‌ینه‌وه ".
ساڵی پار له‌مانگی ئه‌یلولدا، حكومه‌تی توركیا بانگهوازیكرد نا ئارامییه‌كانی سوریا مه‌ترسی دروستكردووه بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا‌و داوایكرد له‌په‌رله‌مان مۆڵه‌ت بدرێته سوپا تا له‌سه‌ر سنوور جێگیر بكرێن و ئاماده‌بن بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك.