سلێمانی
دوێنێ شه‌و چالاكییه‌كانی به‌رنامه‌ی (فێستیڤاڵی كه‌لتووره جیاوازه‌كان) له‌شاری رانیه سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی دهستیپێكردو 12 گروپی هونه‌ریی له‌هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌وه به‌شدارییان تێداكردووه.
فێستیڤاڵه‌كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری (رایه‌ڵ) بۆ ئاڵوگۆڕی كه‌لتووری سازكراوه‌و كۆمپانیای بابلیۆن سپۆنسه‌ری كردووه.
له‌یه‌كه‌م ڕۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا گروپه‌كانی یاسان له‌ڕانیه، ژێوار كچانی تاران و كچانی سنه، نه‌وژین له‌وڵاتی ڕوسیا، جگه‌رخوێن له‌شاری دیاربه‌كر به‌رهه‌م و نمایشه‌كانی خۆیان پێشكه‌شكرد.
وا بڕیاره له‌دووه‌م ڕۆژدا گروپه‌كانی كه‌ركوك، دهۆك، عامودا، زاخۆ، مه‌هاباد به‌رهه‌مه‌كانییان نمایش بكه‌ن.
خالید قادر سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵی كه‌لتووره جیاوازه‌كان بۆ AA گوتی" ئامانجمان په‌یامێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه له‌پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ئه‌مجاره كوردانی ڕوسیایش به‌شدارن تێیدا، هه‌روه‌ها په‌یامی ئاشتی و یه‌كخستنی جیاوازییه‌كان له‌ناو هونه‌ردا یه‌كێكه له‌ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه".