سلێمانی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌یه‌كه‌م په‌یامی بزووتنه‌وه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان (نه‌وشیروان مسته‌فا) له‌شاری سلێمانی كارنامه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی خسته‌ڕوو.
بێجگه له‌دووپاتكردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرتن له‌سیاسه‌تی ئیداره‌دانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، نەوشیروان مستەفا به‌گرنگییه‌وه باسی له‌كوردستانی سوریا كرد‌و گوتی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌ده‌ستی ئه‌وان بوایه میزانیه‌ی مانگانه‌یان دابیندهكرد بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و خزمه‌تكردنی شاره‌كانی كوردستانی سوریا.
نه‌وشیروان مسته‌فا گوتی " ئەگەر ئێمە لەدەسەڵاتدا بووینایە چیماندەکرد لەسەر رۆژئاوای کوردستان؟ کارێکی وەهامان نەدەکرد کوردەکانی رۆژئاوا وڵاتی خۆیان بەجێبێڵن و ئاوارەبن، بەڵکو لە پێش هەمو شتێکەوە پشتیوانیمان لە داوا رەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی نیشتمانەکەمان دەکرد لە رۆژئاوای کوردستان، هەوڵماندەدا پشتیوانی سیاسی و مەعنەویی و یاساییان بکەین، هەوڵماندەدا میزانیەیەکی مانگانە لە بودجەی هەرێمی کوردستان تەرخانبکرێ بۆ شارە کوردنشینیەکانی وەک عەفرین، کوبانیَ، سەریَکانی، ئامودا، دێرکێ و هەمو شارە کوردنشینەکان، بۆ کەرتهكانی پەروەردە و شارەوانی و تەندروستی بۆ ئەوەی نەکەونە ئاژاوە و پشێوی و خەڵکەکە ناچاربێ وڵاتی خۆیان بە جێ بێڵن، ئێمە لە حکومەتدا بوینایە شێوازی چارەسەرکردنی قەیرانەکانمان بەو جۆرە دەکرد، نەک بەم شێوەیە ببینە هۆی جێهێشتنی وڵاتەکەیان".
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی چوار ساڵی بزووتنه‌وه‌كه‌یان و په‌رله‌مانتاره‌كانیان گوتی " رەنگە هەندێک نەیارو ناحەز و ئەوانەی ململانێمان لەگەڵدا دەکەن، بپرسن ئێمە لە چوار ساڵی رابردودا چیمان کردووە، ئەگەر ئێمە هیچمان نەکردبێ، تاکی کوردمان خستوەتە بەردەم ئەرک و مافەکانی و کەموکوڕییەکانمان ئاشکراکردووە، بەرنامەی ئامادەمان هەیە بۆ ئەوەی سبەی رۆژ دەسەڵاتمان گرتەدەست بزانین چی دەکەین، هەوڵمانداوە ئەوەندەی بتوانین تاکی کورد بینابکەینەوە کەسێکی بوێر‌و هۆشیاربێ تا بزانێ مافەکانی چین و ئەرکی سەرشانی چییە، هاوڕێکانمان لە پەرلەمان بەوپەڕی ئازایەتییەوە بەرگرییان لە خەڵککردووە".
له‌باره‌ی كارنامه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: کاتی ئەوە هاتووە بەرهەمی چوار ساڵی رابردوویان بچننەوە،چونکە ئومێدیان وایە هاوکێشەی سیاسی لە کوردستانی عێراقدا بگۆڕیَ. له‌وباره‌یه‌وه گوتی " گۆڕینی هاوکێشەی سیاسی لەهەرێمی کوردستاندا یا ده‌بێ بە شۆڕشی چەکداریی یا بەڕێی ئاشتییانە دەکرێ، ئێمە رێی پەرلەمان و دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵاتمان هەڵبژاردووە، بە بڕوای ئێمە کاتی ئەوەیە بچینە ناو حکومەتەوەو لە ڕێی ئەو حکومەتەوە ئەو بەرنامانەی ئێمە بە چاکی دەزانین جێبەجێی بکەین".