سياسەت, عێراق

پلاسخارت: "دەبێت بکوژی چالاکوانان بە سزای خۆیان بکەن"

نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت، لە میانی سەردانیدا بۆ شاری کەربەلا، سەردانی ماڵی چالاکوانی خۆپیشاندانەکان، ئیھاب جەواد وەزنی کرد کە لەم دواییانه‌دا لە شاری کەربەلا باشووری عێراق، کوژرا.

Sarmand Hameed  | 24.06.2021 - نوێکردنەوە : 29.06.2021
پلاسخارت: "دەبێت بکوژی چالاکوانان بە سزای خۆیان بکەن"

Arbil

هەولێر - AA

نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت، لە میانی سەردانیدا بۆ شاری کەربەلا، سەردانی ماڵی چالاکوانی خۆپیشاندانەکان، ئیھاب جەواد وەزنی کرد کە لەم دواییانه‌دا لە شاری کەربەلا باشووری عێراق، کوژرا.

جینین ھێنیس پلاسخارت لە میانی سەردانەکەیدا سەره‌خۆشی خۆی بە خانەوادەی ئیهاب جەواد وەزنی گەیاند و ھەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانیشی بۆ برەودان بە لێپێچینەوە لەو پەلامارانە خستەڕوو کە چالاکوانە سیاسی و مەدەنییەکان لە عێراق دەکەنە ئامانج.

پلاسخارت ھەروەھا جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە تاوانباران دەبێت بەسزای خۆیان بگەن.

رۆژی نۆی ئایاری رابردوو، چالاکوانی خۆپیشاندانەکان، ئیهاب جەواد وەزنی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوه‌ لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شاری کەربەلا کوژرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جینین هێنیس پلاسخارت، سەردانی شاری کەربەلای کرد و لەگەڵ پارێزگار، ناسف جاسم خەتابی کۆبوویەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی دڵنیابوون له‌ لێپێچینەوە لەو تاوانانە کرد کە دژبە چالاکوانانی سیاسی و مەدەنیی ئەنجام دەدرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın