Sarp Özer
19 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
لە هێرشێكی هێزه‌كانی ئاسمانیی سوپای تورکیادا بۆسەر ئامانجەکانی په‌كه‌كه لە ناوچەکانی ئاڤاشین-باسیان و زاپ، چوار ئەشکەوت و په‌ناگه خاپوورکران. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان له‌و هێرشه‌دا هەشت چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کوژراون.
به‌پێی راگەیەنراوێك كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه له‌سه‌ر بنەمای زانیارییه‌كی هه‌واڵگری، له كاته‌كانی نێوان 11:26 - 12:51 هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر ئامانجه‌كانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه لە ناوچەکانی ئاڤاشین-باسیان و زاپ.
له‌و هێرشه‌دا چوار ئەشکەوت و په‌ناگه خاپوور کران. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان له‌و هێرشه‌دا هەشت چەکداری پەکەکە کوژراون.