هێرش بۆسه‌ر سەربازانی ئه‌مریكا و تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سووریا
له‌كاتی تێپه‌ڕینی كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكادا له سووریا له ناوچه‌یه‌ک كه رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه وه‌ک خاڵی پشكنین به‌كاری ده‌هێنێت، رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوی ته‌قانده‌وه.
Ankara
شه‌دادی\ئه‌نقه‌ره-AA
له‌كاتی تێپه‌ڕینی كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكادا له سووریا له ناوچه‌یه‌ک كه رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه وه‌ک خاڵی پشكنین به‌كاری ده‌هێنێت، رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراوی ته‌قانده‌وه.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە هەژماری تایبەتی رێکخراوەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ته‌له‌گرام بەناوی ئەعماق، رایانگه‌یاندووه،''له باشووری شاری شه‌دادی و له‌نزیك خاڵی پشكنینی ٤٧دا، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراویان به كاروانێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و په‌كه‌كه‌دا، ته‌قاندووەته‌وه''.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلكدا له ناوچه‌یه‌ك كه رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه وه‌ك خاڵی پشكنین به‌كاریان ده‌هێنا، پێنج تیرۆریست كوژران.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایانگه‌یاندبوو كه سوپای ئه‌مریكا هیچ قوربانییه‌كیان نه‌داوه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک کە سه‌ربازانی ئه‌مریكای لە منبج کرد ئامانج، چوار سه‌رباز کوژران.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیەی گرتبووە ئەستۆ.