Hemn Baban
01 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2017
هه‌ولێر-AA
رێزان شێخ دلێر ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بڕیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بخرێته به‌رده‌ستی په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگ ده‌هێنێت.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، رێزان شێخ دلێر له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند قورسه له ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیش ئه‌نجامبدرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ ساڵی 2018 دوابخرێت.
له‌وباره‌یه‌وه رێزان شێخ دلێر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "سه‌ره‌تا با له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا لێره كێشه هه‌یه و خۆی له بنه‌مادا په‌رله‌مان كاره‌كانی راگیراوه، ئایا كه‌ی ده‌ست ده‌كاته‌وه به‌كاركردن؟ ئه‌مه دیار نییه، كه‌ی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و كێشه یاساییه‌كانی دیكه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟، بۆیه له ئێستادا قورسه له هه‌رێمی كوردستان باس له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن بكرێت، چونكه له ئێستادا ئێمه ئابوورییمان خراپه و كێشه‌ی سیاسیی و یاساییمان هه‌یه، بۆیه پێشبینی ناكه‌م به‌مشێوه‌یه و خه‌ڵك له‌م بارودۆخه خراپه‌یدا ئاماده بێت بۆ هه‌ڵبژاردن".
هه‌رچی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌عێراقه‌وه هه‌یه ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی "ئه‌گه‌ر باس له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراقیش بكه‌ین، ئه‌وا به‌هه‌مان شێوه كێشه‌ی زۆرمان له‌پێشدا هه‌ن له‌وانه هێشتا له هه‌ندێك ناوچه‌ی وه‌كو مووسڵ و حه‌ویجه و شوێنی تر به‌ته‌واوه‌تی رزگارنهكراونهتهوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ناوچه و پارێزگای دیكه وه‌كو پارێزگاكانی ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌ددین شوێن و ناوچه‌ی دیكه‌ش كه خه‌ڵك نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و له شوێنی دیكه ئاواره‌ن، ئه‌مه له‌م پارێزگایانه زه‌حمه‌ته هه‌ڵبژاردن بكرێت، سه‌رباری ئه‌وانه‌ش تا ئێستا بڕیار لهسهرئهنجامدانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووكیش نه‌دراوه كه 13 ساڵه هه‌ڵبژاردنی تێدا نه‌كراوه، بۆیه پێویستی به‌ڕه‌خساندنی كه‌شێكه له‌باربێت بۆ هه‌ڵبژاردن".
رێزان شێخ دلێر باسی كێشه‌ی دیكه‌شی كرد كه دێته به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و له‌و رووه‌وه تیشكی خسته سه‌ر كێشه یاساییه‌كان و بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو روونیكرده‌وه "هه‌روه‌ها ئێمه كێشه‌مان له یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراقدا هه‌یه، یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن كێشه‌ی تێدایه، كێشه‌مان له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌یه كه ئه‌ندامه‌كانی له مانگی ئه‌یلوولی ئەمساڵ كۆتایی به‌ماوه‌ی كاركردنییان دێت و ئێستا لێژنه دروستكراوه بۆ دیاریكردنی ئه‌ندامی نوێ بۆ ئه‌و كۆمیسیۆنه، هه‌روه‌ها چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك هه‌ن بۆ هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردن و پڕۆژه‌ش هه‌یه بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای نوێ، بۆیه به‌بۆچوونی من ئه‌مانه هه‌مووی كێشه‌ن و وا ده‌كات بڵێین ئێمه له عێراقدا هێشتا له‌بار نیین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له مانگی ئهیلوول ئه‌نجام بدرێت، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه، واته هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پارێزگاكانیش دوابخرێن و له ساڵی 2018 ئه‌نجام بدرێن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه هیچ كام له حكوومه‌ت یان په‌رله‌مانی عێراق پێشنیازییان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌فەرمی كردبێت، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه تا ئێستا هیچیان ئه‌وه‌یان به‌فه‌رمی رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام روونیشی كرده‌وه ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته بێته په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگ ده‌هێنێت، رێزان شێخ دلێر بۆ ئانادۆڵو گوتی: "تا ئێستا نه حكوومه‌ت و نه په‌رله‌مان بۆچوونییان له‌سه‌ر ئه‌م دواخستنه نییه و هیچ كامیان پڕۆژه یان بڕیاریان نه‌داوه كه هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزیك ده‌بینه‌وه ره‌نگه له‌ماوه‌كانی داهاتوو ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بخرێته ده‌نگدانه‌وه ئه‌وا ده‌نگ ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌تیشه‌وه بێته په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگ ده‌هێنێت، چونكه كێشه‌مان زۆره و له ئێستادا قورسه و زه‌مینه له‌بار نییه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌بێت خه‌ڵك ئازادبێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر نه‌بێت كه بچێت بۆ هه‌ڵبژاردن و جگه له‌وه‌ش پاكیی هه‌ڵبژاردنه‌كان فه‌راهه‌م بكرێت كه ئه‌مانه له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت كارێكی ئه‌سته‌مه".
سه‌باره‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مانیش له‌كاتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونیكرده‌وه په‌رله‌مان ده‌توانێت ماوه‌ی كاره‌كانی درێژ بكاته‌وه تا هه‌ڵبژاردن.