Hemin Hüseyin
12 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
ھەولێر-AA
کاتژمێر٧ـی بەیانی سندوقەکانی دەنگدان بەڕووی ھاووڵاتییاندا کرانەوە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و کاتژمێر ٦ـی ئێوارەش سندوقەکان داخران.
کاتژمێر ٧ی بەیانی پڕۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە بەشداری ٢٤ ملیۆن دەنگدەر دەستی پێکرد بۆ ئەوەی دەنگدەران نوێنەری خۆیان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵبژێرن.
تا ئێستا کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھیچ ئامارێکی بەرایی بەشێوەیەکی فەرمیی رانەگەیاندووە و چاوەڕوان دەکرێت دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە ئەنجامی بەرایی پڕۆسەکە رابگەیەندرێت.
لەم ھەڵبژاردنەدا شەش ھەزارو ٩٨٦ پاڵێوراو لە چوارچێوەی ٨٨ قەوارەی سیاسییدا خۆیان کاندیدکردووە بۆ بەدەستھێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق.
له بنكهی ئهحمهدی خانی كه ههشت وێستگه لهخۆ دهگرێت، سێ ههزارو ٩٥٣ كهس مافی دهنگدانی ههبوو لهم ژمارهیهش ههزارو ٩٧٧ كهس بهشداری پڕۆسهكهیان كردووه.
لە ھەرێمی کوردستان ھەریەک لە پارێزگای ھەولێر ١٧٥ کاندید لە چوارچێوەی ٢٧ حیزب و ھاوپەیمانیدا کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ١٦ کورسی پەرلەمان و لە پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە ١٨٨ کاندید لە چوارچێوەی ٢٦ حزب و ھاوپەیمانیدا کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ١٨ کورسی و لە پارێزگای دھۆک ١١٧ کاندید لە چوارچێوەی ٢٣ حزب و ھاوپەیمانیدا کێبڕکێ لەسەر ١٢ کورسی پەرلەمان و لە پارێزگای کەرکووکیش ٢٩٠ کاندید لە چوارچێوەی ٣١ حزب و ھاوپەیمانیدا کێبڕکێ لەسەر بەدەستھێنانی ١٣ کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
لە کۆی ٣٢٩ کورسیدا، ٩ کورسی کۆتا بۆ کەمە نەتەوەکان دیاریکراوە کە لەوانەش، سێ کورسی لە پارێزگای نەینەوا بۆ ئێزدی و شەبەک و مەسیحییەکان، دوو کورسی لە بەغدا بۆ سابیئییەکان و مەسیحییەکان، یەک کورسی لە ھەولێر بۆ مەسیحییەکان، یەک کورسی لە دھۆک بۆ مەسیحییەکان، یەک کورسی لە کەرکووک بۆ مەسیحییەکان، یەک کورسی لە پارێزگای واست بۆ کوردی فەیلی تەرخانکراوە.
بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆی ٢٤ ملیۆن دەنگدەر لە سەرتاسەری عێراق، سێ ملیۆن و ٣٣٣ ھەزار کەس یەکەمجارە مافی دەنگدانییان ھەیە و لە ھەرێمی کوردستانیش لە کۆی سێ ملیۆن و ١٤٤ ھەزار و ٧٣٠ دەنگدەر، ٤٠٠ ھەزار کەس دەنگدەری نوێن و یەکەمین جارە دەنگ دەدەن.
لەو ژمارە دەنگدەرەی ھەرێمی کوردستانیش لە ھەریەک لە پارێزگای ھەولێر، یەک ملیۆن و ١٢٣ ھەزارو ٢١٩ کەس مافی دەنگدانییان ھەیە کە دابەشبوونە بەسەر ٤٩٨ بنکە، لە پارێزگای سلێمانیش یەک ملیۆن و ٣٧٧ ھەزارو ٧١ کەس مافی دەنگدانیان ھەیە کە دابەشبوون بەسەر ٥٠٣ بنکە و لە پارێزگای دھۆک ٧١٦ ھەزارو ٣٠٠ کەس مافی دەنگدانییان ھەیە کە دابەشبوونە بەسەر ٢٥٦ بنکەدا.
لە پارێزگای کەرکووکیش ٩٥٦ ھەزار و ٢٦٢ کەس کە نیوەیان کوردن مافی دەنگدانییان ھەیە و دابەشبوون بەسەر ٣١٥ بنکەی دەنگدان دا.