Hemin Hüseyin
12 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2018
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له شاری هه‌ولێر به‌شداری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و ده‌نگی خۆی دا.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری کوڕەکەی ئێدریس بارزانی، لە بنکەیەکی تایبەت بە دەنگدان، دوای کۆنتڕۆڵی کارتی دەنگدان و بەڵگەنامەکانی پێویست، دەنگیان دا.
ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه تێیدا٢٤ ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانییان هه‌یه كه دابه‌شبوونه به‌سه‌ر ٨ هه‌زار و ١٤٨ بنكه له ته‌واوی عێراق كه كۆی گشتی وێستگه‌كانیش بریتین له ٥١ هه‌زار و ١٤٧ وێستگه.
بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شه‌ش هه‌زار و ٩٨٦ پاڵێوراو خۆیان بۆ ٣٢٩ كورسی په‌رله‌مان ئاماده‌كردووه.