Selen Temizer
09 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا و رووسیا جگه له سووریا، به‌شێوازێكی فره‌ڕه‌هه‌ند به‌رده‌وامن له به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان. پێشبینی ده‌كرێت راوێژی سه‌ركه‌وتووی هه‌ردوو وڵات له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه‌وه، كاره‌كانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا خێراتر بكات.
هه‌ڵوێستی توركیا و رووسیا له‌باره‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه له قۆناغی گه‌مارۆدانی حه‌له‌بدا له كانوونی یه‌كه‌می 2016دا، له‌یه‌كتر نزیكبووه‌وه.
قۆناغی ئاستانا به ده‌ستپێشخه‌ریی توركیا و رووسیا چه‌ندین ئه‌نجامی گرنگی لێكهوتهوه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وڵاتانی گرنتیكار، ئه‌و ناوچانه‌یان وه‌ك ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی راگه‌یاند كه پێكدادانی چڕیان تیادا ئه‌نجامده‌درا. گرووپێكی ته‌كنیكییان پێكهێنا بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له لایه‌ن لایه‌نه شهڕكهرهكانهوه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون. كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا رێگای بۆ رێكخستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیالۆگی سۆچی له كانوونی دووه‌می رابردوودا خۆشكرد و هه‌لی به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كانی دامه‌زراندنی كۆمیته‌ی ده‌ستوور ره‌خساند.
ئه‌و سه‌رچاوه دیپلۆماسیانه‌ی زانیاریان دا به ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌و كۆبوونه‌وه راوێژكاریانه‌ی له 29ی كانوونی یه‌كه‌مدا له مۆسكۆ له نێوان به‌رپرسانی توركیا و رووسیادا به به‌شداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، به‌رگریی و راوێژكارانی هه‌واڵگری به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا هاوڕابوون هه‌بووه له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی یه‌په‌گه.
له كاتێكدا هاریكاری توركیا-رووسیا له به‌هێزبووندایه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای بڕیاری كشانه‌وه‌ی له سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هاریكاری له‌باره‌ی تیرۆریستانی یه‌په‌گه هێشتا له ئارادا نییه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه كه ئه‌مریكا به هاریكاری له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی یه‌په‌گه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و هاریكارییه ته‌كتیكی و كاتییه.
توركیا گه‌وره‌ترین پرۆژه‌كان كه واژووی له‌سه‌ركردووه له‌گه‌ڵ رووسیا ئه‌نجامی ده‌دات. له‌سه‌روشیانه‌وه سیستمی به‌رگری S-400، پرۆژه‌ی هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی ته‌وژمی تورك و وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئاكویو.
له كاتێكدا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌کردنی رووسیا بۆ توركیا له 2016دا، نزیكه‌ی 13 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بوو، هه‌نارده‌کردنی توركیا بۆ رووسیا دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بوو. له 2017دا، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌کردنی رووسیا بۆ توركیا گه‌یشته 18 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار و هه‌نارده‌کردنی توركیاش بۆ رووسیا گه‌یشته سێ ملیار و 400 ملیۆن دۆلار.