Mustafa Melih Ahıshalı,Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
09 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2019
ئیستانبوڵ – AA
رابه‌ری ئایینی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییانه‌ی به "تا دوا راده ده‌به‌نگ" ناوبرد كه پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێن سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ئێران بگۆڕن.
عەلی خامنه‌یی به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی "راپه‌ڕینی هەشتی كانوونی دووه‌می ١٩٧٨" له تارانی پایته‌خت رایگه‌یاند "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسێكی ئه‌مریكی له‌ناو تیرۆریستان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی 'هیوادارم سه‌ری ساڵی ٢٠١٩ له تاران به‌رز رابگرین'. چه‌ند رۆژ تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر سه‌ری ساڵی ٢٠١٩".
عه‌لی خامنه‌یی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی ئه‌مریكی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئێران پێیان جێبه‌جێ نه‌كراون و گوتی: "ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مریكی خۆیان وه‌ك شێت نیشان ده‌ده‌ن. من ئه‌وه قبوڵ ناكه‌م. به‌ڵام ئه‌وه تا دوا راده ده‌به‌نگییه".
رابه‌ری ئایینی ئێران باسی له‌وه كرد كه دوای شۆڕشی ئێران ئیداره‌ی ئه‌مریكا سزای ئابووری خستۆته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و به بیریشی هێنایه‌وه كه سیاسه‌تمه‌داره‌كانی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا ده‌یانگوت ته‌مه‌نی ئێران ٥-٦ مانگ ده‌بێت.
ناوبراو هۆشداریشی دا به به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی و گوتی: "به‌رامبه‌ر قسه بێواتاكانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا خۆڕاگر بن، بوێر بن و ژیرانه مامه‌ڵه بكه‌ن. هه‌ڕه‌شه، قسه و واژووهكانی ئه‌وان جێی متمانه نین".