Khalilur Rahman Salahshoor,Mustafa Melih Ahıshalı,Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی رایگەیاند "دوژمنانی ئێران، ده‌یانه‌وێت به به‌كارهێنانی پاره، چه‌ك و سیاسه‌ت كێشه بۆ ئۆرگانه ئه‌منییه‌كان و ده‌وڵه‌تی ئێران دروست بكه‌ن".
له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له تارانی پایته‌خت، بۆ یه‌كه‌مجار سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئێران قسه‌ی كرد كه له رۆژی پێنجشه‌مه‌وه ده‌ستیانپێكردووه.
عه‌لی خامنه‌یی گوتی: "دوژمنانی ئێران، ده‌یانه‌وێت به به‌كارهێنانی پاره، چه‌ك و سیاسه‌ت كێشه بۆ ئۆرگانه ئه‌منییه‌كان و ده‌وڵه‌تی ئێران دروست بكه‌ن" و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، به فیداكاری و ئازایه‌تیی گه‌ل، به‌سه‌ر پیلانه‌كانی دوژمن‌دا سه‌رده‌كه‌ون.
رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی راشیگه‌یاند له‌وباره‌وه دواتر وتارێك پێشكه‌شی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات.
عەلی خامنه‌یی هه‌روه‌ها گوتیشی: "دۆخی وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا و باكووری ئه‌فریقا ناخهه‌ژێنن. ئه‌گه‌ر له له جه‌نگی عێراقدا به‌عسییه‌كان بیانتوانیایه بێنه ناو خاكی وڵاته‌كه‌مان، به‌زه‌ییان به هیچ شتێك‌دا نه‌ده‌هاته‌وه، دۆخی ئێران له‌مڕۆی سووریا و لیبیا خراپتر ده‌بوو".
رۆژی پێنجشه‌مه بێ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی هیچ پارتێكی سیاسی له ئارادابێت، گرووپێك له مه‌شهه‌د گردبوونه‌وه و به مه‌به‌ستی پڕۆتێستۆكردنی باری ئابووری وڵات خۆپیشاندانیان ده‌ست پێكرد. خۆپیشاندانه‌كه بووه خۆپیشاندان دژ بە رژێم و دواتر شاره‌كانی تاران، كرماشان، سنه، زنجان، شیراز، قوم، ئه‌هواز، زاهیدان، ئوراك، خوڕه‌م ئاباد و چه‌ندین شوێنی دیكه‌ی گرته‌وه.
به پێی دواین زانیارییه‌كان له كۆی رووداوه‌كانی ئێران‌دا، تا ئێستا 23 كه‌س كوژراون و زیاتر له 500 خۆپیشانده‌ریش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.