29 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2018
هەولێر - AA
لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی تورکمانەکان لە شاری هەولێر، کۆنسولی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هاکان کاراچای رایگەیاند، پێویستە پێگەی تورکمانەکان لە هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە پێکهاتەی تورکمانەکان تاوتوێی ئەو بابەتە دەکەن.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی لەبارەی داخستنی بارەگای ئەو حزبانەی کە مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆیان نییە و لەو چوارچێوەیەشدا لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، بارەگاکانی بەناو تەڤگەری ئازادی سەربە تیرۆریستانی پەکەکە داخران هاکان کاراچای گوتی: "بێگومان ئەو هەنگاوەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ناویەتی، وەک هەنگاوێک دەبینین کە بەئاراستەیەکی راستدا نراوە، بەڵام لەبارەی هۆکارەکانی ئەم بڕیارەوە، دەبێت ئەو پشتگوێنەخەین کە ئەوە رێکخراوێكی تیرۆریستییە، تەڤگەری ئازادی و رێکخراوەکانی دیکە کە بەردەوامی ئەوانن، درێژەپێدەری رێکخراوی تیرۆیسیتین".