Muhammed Ali Kamal
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای و شاندێكی یاوەری سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەگەڵ وه‌زیری دارایی و ئابووریی، ئاوات جەناب نوری كۆبوونەوە.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه لە دیداره‌كه‌دا، وەزیری دارایی و ئابووری و بەڕێوبەری گشتیی باج و دەرامەتی میری هەرێمی كوردستان و شاندی میوان دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و هەماهەنگی نێوان هەردوولایان تاوتوێكردووه.
باس لهوهشكراوه، ئاوات جەناب نوری، لە میانی كۆبوونەوەكەدا به كۆنسوڵی توركیای راگه‌یاندووه: "توركیا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بازرگانی و بازاڕی هەرێمی كوردستان هەیە، توركیا وڵاتێكی دراوسێیە و كاڵاكانیان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له كوردستان بازرگانی پێوە دەكرێت."
سەبارەت بە زیادكردنی داهاتی هەرێمی كوردستان، ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوە كردووه، ئه‌وان لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار لەسەر ئەوە دەكەن هەموو جۆرە كارئاسانییەك بكەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنەره بیانییەكان رووبكەنە هەرێمی كوردستان و سەرمایەكانیان بخەنە گه‌ڕ.
له به‌رامبه‌ردا، هاكان كاراچای سوپاسی وەزیری دارایی و ئابووری كردووه و بەڵێنی ئەوەی دوپاتكردووه‌ته‌وه، كه ئەوان ئەو هەنگاوانە لەبەر چاودەگرن و بە پێزانیینەوە رۆڵی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنانی زیاتر بگێڕن.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه، لە كۆتایی دانیشتنەكەدا وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه: "توركیا بۆ هەرێمی كوردستان دەروازەیەكی سەرەکی ئاڵۆگۆڕی بازرگانییە، ھەروەھا گرنگە رەچاوی دۆخی ئابووری هەرێم بكەن".