Sarmand Hameed
05 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، عه‌لی باپیر له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی توركیا له هەولێر، هاکان کاراچای کرد.
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی مەکتەبی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، له دیداره‌كه‌دا باس له بارودۆخی ناوچه‌كه و عێڕاق به‌گشتیی و كوردستان به‌تایبه‌تیی كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیدارەكه‌دا ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێڕاق باس و خواسی لێوه‌كرا و، هەردوولا ئومێدیان خواستووە حكوومه‌تی عێڕاق بتوانێت بۆ قۆناغی داهاتوو هه‌نگاوی گونجاو له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی عێڕاق بهاوێژێت و له‌ژێر رۆشنایی ده‌ستوور مافه‌كانی گه‌لانی عێڕاق مسۆگه‌ر بكات.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە عه‌لی باپیر سیاسه‌تی نه‌گۆڕ و هاوسه‌نگانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی خستووەتەڕوو، كه هه‌رده‌م له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و گه‌لانی عێڕاق به‌گشتیی هه‌ڵوێستی نواندووه و دژی گه‌نده‌ڵیی و نه‌بوونی دادگه‌ریی هه‌نگاوی جیددیی ناوه و خوازیار بووه وڵات به‌دامه‌زراوه‌یی بكرێت و داهاته‌كانی له‌خزمه‌تی هاووڵاتییاندا به‌كاربێن.