نێچێرڤان بارزانی: "گفتوگۆی بنیاتنەرمان لەگەڵ کازمی ئەنجامدا"
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی: "گفتوگۆی بنیاتنەرمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و شاندی یاوەری ئەنجامداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕالی.
Arbil
ھەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، گفتوگۆی بنیاتنەریان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و شاندی یاوەری ئەنجامداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕالی.
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ مستەفا کازمی لە تویتێکدا رایگەیاندووە "خۆشحاڵم ئەم بەیانییە لە هەولێر پێشوازیم لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد. بەردەوام بووین لە گفتوگۆ بنیاتنەرانەکانمان تایبەت بە چارەسەرکردنی مژارە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕالی عێراق و تاوتوێکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوانمان".
بەیانی ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی.
بەپێی راگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونهوهكەدا دۆخى گشتيى وڵات و دۆسيە هاوبهشهكانى نێوان حكوومهتى فيدڕال و ههرێمى كوردستان تاوتوێ كراون و ههردوولا جهختيان له گرنگيى يهكڕيزى و يهكههڵوێستى بۆ ڕووبهڕووبوونهوهى دۆخهكه و ئاڵنگارییەکانی ئێستا كردووەتهوه.
بەپێی راگەیاندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی جەختیان له گرنگيى گفتوگۆى ههولێر - بهغدا لهسهر بنهماى دهستوور و گهيشتن به چارهسهرێکی بنچینهیی کردووەتهوه كه خزمهت به تهواوى وڵات و پێكهاتهكانى بكات.
له كۆبوونهوهكهدا جهخت له بهردهواميى هاريكارى و ههماههنگيى ئهمنيى نێوان پێشمهرگه و سوپاى عێراق بۆ بهرهنگاربوونهوهى تيرۆرستانى داعش كراوەتهوه، به شێوهيهک سهقامگيرى دەستەبەر بكات و هاوكار بێت بۆ گهڕانهوهى ئاوارهكان و بهڕێوهچوونى ههڵبژاردنێكى سهركهوتوو كه ئيراده و خواستى هاووڵاتيیان بهرجهسته بكات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی دۆینێ پێنجشەممە بە یاوەری شاندێکی باڵای حکوومی گەیشتە ھەولێر پایتەختی ھەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای هەرێم پێشوازیی لێکرا.
دوای دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە شاری زاخۆ سەربە پارێزگای دهۆک و سەردانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراھیم خەلیل-ی کرد.
کازمی هەروەها لە میانی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانی قەڵای نزارکێی لە شاری دهۆک کرد و تاجە گوڵینەی لەسەر گۆڕی قوربانیانی ئەنفال لە قەڵاکە دانا و سورەتی فاتیحەی بۆ گیانی قوربانیانی ئەو تاوانە خوێندووە.
مستەفا کازمی ئەمڕۆ هەینی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، گەیشتە پارێزگای سلێمانی و بڕیارە دواتر سەردانی هەڵەبجە بکات.
ئەم سەردانەی مستەفا کازمی بە یەکەم سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دادەنرێت لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مانگی ئایاری رابردوو.
هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی هەرێم یەکێک بوو لەنێو ئەو لایەنانەی کە پشتیوانی لە مستەفا کازمی کرد بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی عێراق.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن