Rewa Mahmood Hasan
11 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2020
سلێمانی - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای سلێمانی، سەردانی مەزاری سەرکۆماری کۆچکردووی عێراق جەلال تاڵەبانی کرد لە دەباشان.
لە دەباشان هەریەکە لە هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە لە پێشوازی سەرۆکوەزیرانی عێراق مستەفا کازمی و شاندی یاوەری بوون.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر مەزاری مام جەلال تاجە گوڵێنەی رێزلێنانی دا و سورەتی فاتیحەی خوێندەوە.
دواتر سەرۆکوەزیران یادداشتێکی لەسەر دەفتەری بیرەوەرییەکانی سەر مەزارەکەی نووسی و بە یاوەری هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان مەزارەکەی بەجێهێشت.