Hemin Hüseyin
14 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2017
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش، برێت مه‌كگۆرگ و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له هه‌ریه‌ك له باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و كۆنسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە له دیدارێكدا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له حكوومه‌ت و پێشمه‌گه كرد بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌م دواییانه به‌سه‌ر تیرۆردا تۆماریان كردووه و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عیراقیان بۆ بنه‌بڕكردنی تیرۆر له مووسڵ و ده‌وروبه‌ری به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها به‌ڕێزه‌وه سه‌یری هاوكاریی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ھەرێمی كوردستان بۆ پێشوازیكردن له ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش، پشتگیریی خۆیان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌ربڕی كه پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر بكات و دیالۆگ له نێوان پێكهاته‌كان له‌سه‌ر كێشه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت. ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆنیش، ئاماژه‌یان به‌وه دا كه په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا خوازیارن ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌رده‌وامییان هه‌بێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و تێبینییهكانی شاندی میوان و پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد و داواشی كرد په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێن.
نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆری له‌خۆ گرتووه و له چه‌ند مانگی ڕابردووش‌دا زیاتر له سی و پێنج هه‌زار برینداری شه‌ڕی ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵ له سوپای عیراق له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر كراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌غداوه هاوكاریی پێویست بۆ ئه‌و بواره نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش سەرۆکوەزیرانی هەریمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دیالۆگێكی جددی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان هه‌یه.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.