هەولێر - AA
دوای کۆبوونه‌وه‌کانى هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢٠/١/٨ له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی تیشکی خسته سه‌ر دوا پێشهات و رووداوه‌کانی دۆخی عێراق به‌گشتی و چه‌ند پرسێکی دیکه.
سه‌ره‌تا نێچیرڤان بارزانی له وته‌یه‌کدا باسی له ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌کان کرد و گوتی: "ئه‌مڕۆ له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان دوو کۆبوونه‌وه‌مان هه‌بوو. یه‌که‌میان هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مان و حکوومه‌ت، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شمان له‌سه‌ر ئه‌و پێشهاتانه هه‌بوو که ئه‌مڕۆ له عێراق هه‌یه. دواتر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی هه‌بوو که هه‌موو لایه‌کیان به سوپاسه‌وه بانگهێشتى سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانیان قبووڵ کرد و ته‌شریفیان هێنا".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌کی گشتی تیشکمان خسته سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ له عێراقدا هه‌یه. به شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌رێمی کوردستان نیگه‌رانه له په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کان بۆ عێراق به هه‌موو پێکهاته‌کانییه‌وه و جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که پێویسته هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که له هه‌موو روویه‌که‌وه. ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه له هه‌رێمی کوردستان، خۆشبه‌ختانه فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق هه‌موویان به سوپاسه‌وه به یه‌کگرتوویی هه‌ڵوێستیان هه‌یه و به‌یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن و له هه‌رێمی کوردستانیش هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه کۆک بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مه‌رجی سه‌ره‌کی ده‌بێت کارکردنی ئێمه به‌یه‌که‌وه بێت. هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ین که هه‌رێمی کوردستان و عێراق به‌گشتی نه‌بێته گۆڕه‌پانی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیانه‌ی ئێستا هه‌یه. خۆم وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمیش له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه که په‌یوه‌ندارن به‌و پرسه و هه‌وڵه‌کانی ئێمه به‌گشتی وه‌ک سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌مان و حکوومه‌ت ئه‌وه‌یه بتوانین ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی کوردستان بپارێزین و بێگومان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه به‌رده‌وام ده‌بین".
نێچیرڤان بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئاگاداری ئه‌و رووداوه‌ن که به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له بنکه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د روویداوه، هه‌روه‌ها ئه‌و مووشه‌کانه‌ی به‌ره‌و هه‌رێمی کوردستان هاتن، خۆشبه‌ختانه له هه‌رێمی کوردستان هیچ زیانێکیان نه‌بووه و ئه‌مه جێگه‌ی دڵخۆشییه. هیوادارین و هه‌موو هه‌وڵێکیشمان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م دۆخه له‌م حه‌دده رابگیرێت و له‌مه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌کات و په‌ره نه‌سێنێت. هه‌موو لایه‌کمان کۆک بووین له‌سه‌ر نیگه‌رانیی جددیی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی که یه‌کلایه‌نه له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به هێزی هاوپه‌یمانان درا. له هه‌رێمی کوردستان پێمان وایه عێراق به شێوه‌یه‌کی گشتی پێویستیی به هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین و به‌پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییه هه‌واڵگریانه‌ی رۆژانه به‌ده‌ستمان ده‌گات، ده‌بینین به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک کرداره‌کانی گرووپه تیرۆرستییه‌کان له عێراق به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه بۆ هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو عێراق".
دواتر له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به قسه‌کردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و ئێران به‌مه‌به‌ستی پارێزراوبوونی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ر هێرش و پێکدادانێکدا، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی گوتی: "کوردستان به‌شێکه له عێراق، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان قسه‌مان کردووه و بێگومان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه ده‌که‌ین و دووپاتیشی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌موو هه‌وڵێکی جددیی ئێمه بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانه".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که پێشتر هه‌رێمی کوردستان له هێرشه‌کان ئاگادار کرابێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن عێراق و هاوپه‌یمانانه‌وه و پێویستیی ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له‌سه‌ر ئاستی عێراق به به‌شداریی هه‌رێمی کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنی دۆخه‌که، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: "له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیارمان داوه شاندێک بۆ به‌غدا بنێرین به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ و قسه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار و به‌ڕێز جێگری سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، د. فوئاد حسێن و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه له‌سه‌ر هێڵین و ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ین. به شێوه‌یه‌کی گشتی ئێمه هیچ هۆشدارییه‌کمان وه‌رنه‌گرتووه له‌وه‌ی که به ئێمه بڵێن له‌م کاته و له‌م دۆخه‌دا مووشه‌که‌کان دێن، ئێمه هۆشداریى فه‌رمیی له‌م شێوه‌یه‌مان له هیچ لایه‌ک وه‌رنه‌گرتووه".
هه‌ر ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و دوا پێشهاته‌کان و له وه‌ڵامی پرسیارێکى دیکه‌دا نێچیرڤان بارزانی ئاشکرای کرد:"هه‌رێمی کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شێک نییه له‌و ناکۆکییه‌ی ئێستا هه‌یه و ئێمه نامانه‌وێ عێراق به‌گشتی به‌شێک بێت له‌و ناکۆکییانه‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌که‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌تی به‌شێک بێت له‌و ئاڵۆزیانه‌ی له‌نێوان ئه‌مریکا و ئێران‌دا هه‌یه، ئێمه نامانه‌وێت عێراق به‌شێک بێت له‌و ئاڵۆزییه. ئێمه تا ئێستا به فه‌رمی به هیچ شێوه‌یه‌ک و له هیچ لایه‌ک ئه‌وه‌مان وه‌رنه‌گرتووه که سه‌ربازه‌کان ئه‌گه‌ر له شوێنه‌کانی دیکه‌ی عێراق نه‌مان دێن بۆ هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به ئێمه‌ش هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له عێراق و ئێمه به‌شێکین له سه‌روه‌ری و حکوومه‌تی عێراق".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیه‌ش که گوایه شاندێکی هه‌رێمی کوردستان له‌م نزیکانه سه‌ردانی تاران پایته‌ختی ئێران ده‌کات، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: "له‌وانه‌یه له چوارچێوه‌ی شاندی حکوومه‌تی عێراقدا بۆ به‌شداریکردن له پرسه، شاندێکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی تاران بکات، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه ته‌نها بۆ سه‌ره‌خۆشییه".
ده‌رباره‌ی چۆڵکردنی باره‌گاکانی حه‌شدی شه‌عبی دوای بۆردومانکردنیان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه و چوونی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و شوێنانه به‌تایبه‌ت له ناوچه جێناکۆکه‌کان، سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانى گوتی: "هیچ داواکارییه‌کی وا له ئێمه نه‌کراوه بچین ئه‌و شوێنانه بگرینه‌وه، بێگومان یه‌کڕیزیی ئێمه به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که جێی دڵخۆشییه له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کورد به‌یه‌که‌وه یه‌کده‌نگ بوون له به‌غدا، سه‌لماندوویه‌تی زۆر کاریگه‌ر بووه و جێی خۆی گرتووه. وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و به‌ناوی هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه سوپاسی هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌م، به‌تایبه‌تی سوپاسی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌که‌م که زۆر به‌یه‌که‌وه و به یه‌ک هه‌ڵوێست بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کاریان کرد. بێگومان هه‌رچه‌ند ئه‌م هه‌ڵوێستانه یه‌کگرتوو بن، پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش زیاتر ده‌بێت. ئێمه نیگه‌رانین له‌و هه‌ڵوێسته‌ی که یه‌کلایه‌نه له په‌رله‌مانی عێراقدا بڕیاری له‌سه‌ر درا، چونکه ئه‌مه ده‌ستپێکردنێکی زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانییه بۆ هه‌رێمی کوردستان، نه‌ک ته‌نها کورد، به‌ڵکو بۆ پێکهاته‌کانی دیکه‌ش که به‌داخه‌وه بگاته ئه‌و ئاسته‌ى یه‌کلایه‌نه بڕیار له‌سه‌ر شته‌کان بدرێت. ئه‌و عێراقه‌ی ئێمه پێکه‌وه بنیاتمان ناوه، عێراقێکه له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راکه‌ت و سازان و یه‌کترقبووڵکردن به‌پێی ده‌ستوور به‌ڕێوه بچێت، نه‌ک لایه‌نێک ته‌نیا بڕیار له‌سه‌ر داهاتوویه‌کی وا بدات که کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار زۆری ده‌بێت. ئێمه له هه‌ڵوێستى سۆزدارى تێده‌گه‌ین و ده‌زانین دۆخه‌که چۆنه، به‌ڵام هیوادارین عه‌قل حاکم بێت له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارانه، چونکه بڕیارى یه‌کلایه‌نه له هه‌ر لایه‌که‌وه بێت، بێگومان کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو پێکهاته‌کان ده‌بێت و له ئه‌نجامیشدا کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو عێراق ده‌بێت".
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌رى کشانه‌وه‌ی هێز و کۆمپانیا بیانییه‌کانى نه‌وت له عێراق، نێچیرڤان بارزانی روونی کرده‌وه: "ئه‌وه‌ی تا ئێستا له عێراقدا روویداوه سه‌باره‌ت به هێزه‌کان زیاتر خۆڕێکخستنه‌وه‌یه نه‌ک ده‌رچوون له عێراق، جارێ ئێمه هیچ شتێکی وا نابینین که هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بیانه‌وێت له عێراق ده‌ربچن، به‌ڵام هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له هه‌موو عێراق ده‌ستیان به خۆڕێکخستنه‌وه کردووه، له هه‌ندێک شوێن که بۆ نموونه هێزی که‌میان هه‌بووه، هێزه‌کانیان بردووه‌ته شوێنێکی دیکه و ئه‌مه له هه‌موو عێراق هه‌یه، نه‌ک ته‌نیا له هه‌رێمی کوردستان و له‌وانه‌یه ئه‌و شوێنانه‌ی نزیکن له هه‌رێمی کوردستان هێزه‌کانیان هێنابێته ئه‌وێ. له شوێنه‌کانی دیکه‌ش وایه، بۆ نموونه هێزه‌کانیان بردووه‌ته سه‌ربازگه‌ی تاجی ئه‌وه‌ی نزیکه له به‌غدا، واته ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به خۆڕێکخستنه‌وه‌ی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانانه‌وه هه‌بووه، نه‌ک ده‌رچوونیان له عێراق. کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانیش وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه ئه‌م دۆخه کاریگه‌ری هه‌بێت. وه‌ک گوتم ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه له‌سه‌ر هێلین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌کان له‌م ئاسته‌ی ئێستا هه‌یه بوه‌ستێ و هیوادارین له‌مه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌کات".
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستای عێراق، نێچیرڤان بارزانی گوتی: "پێمان وایه که بێگومان بژارده‌ی سه‌ربازی هیچ کێشه‌یه‌ک له عێراق چاره‌سه‌ر ناکات و پێویسته هه‌موو کێشه‌کان له رێگه‌ی دیالۆگ و لێکگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن".
ده‌رباره‌ی هۆکاری دواکه‌وتنی مووچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ چه‌ند رۆژێک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ئاشکرای کرد: "دابه‌شکردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت، چه‌ند رۆژێک دواکه‌وتنی مووچه مانای ئه‌وه نییه که مووچه نادرێت و تا ئێستا هیچ کێشه‌یه‌ک له پرسی مووچه له هه‌رێمی کوردستاندا نه‌بووه. ئێمه داوای گارانتی ته‌نیا بۆ هه‌رێمی کوردستان ناکه‌ین، به‌ڵکو داوای گارانتی بۆ هه‌موو عێراق ده‌که‌ین و له‌و باوه‌ڕه‌داین هه‌رێمی کوردستان وه‌ک به‌شێک له عێراق، له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا نییه به هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه بکه‌ونه ناو ئه‌و ناکۆکییانه‌ی له ناوچه‌که‌دا هه‌یه".
news_share_descriptionsubscription_contact

