Hakan Çopur
08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرایكرد له هێرشه‌كانی دوێنێ شه‌وی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سەربازییەکانی وڵاتەکەی له عێراق، هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی زیانی پێنەگەیشتووە و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئێران له پێگه‌ی هێرشكردن كشاوه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ له كاتێكدا كه گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئێران له ترۆپكدان، له كۆشكی سپی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازكرد و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی دوایین هێرشه‌كانی ئێران دا.
تره‌مپ رایگەیاند: "له هێرشه‌كانی دوێنێ شه‌وی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌كانمان له عێراق، هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی زیانی پێنەگەیشتووە و گوتی: "لەو كاته‌وەی من بوومە سه‌رۆك، ئێران نەیبووە و هه‌رگیز نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمیی".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی دوێنێ شه‌ودا سزای نوێی ئابووریی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن و تا ئه‌و كاته‌ی تاران به‌پێی یاساكان ده‌جوڵێته‌وه، سزاكان به‌رده‌وام ده‌بن.
دۆناڵد پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرد كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاسان نیین و رایگه‌یاند: "داواده‌كه‌م ناتۆ بۆ قۆناغی له‌مه‌ودوا رۆڵی زیاتری له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بێت".