Sarmand Hameed
04 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی کرد لە سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم، خەمیس خەنجەر و شاندێكی یاوەری.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دواپێشهاتەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.
ئاماژە بەوەشدراوە کە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هاوكێشە سیاسییە نوێیەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.
بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە راگەیەندراوە، پارتی دیموکراتی کوردستان ٣١ و ھاوپەیمانیی عەزم ١٤ کورسی بەدەستھێناوە.