Sarmand Hameed
22 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازیی کرد لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ئیرەج مەسجدی.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی لەیەکتر نزیکبوونەوی لایەنە عێراقییەکان تاوتوێ کرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە جێبەجێکردنی هەرسێ پڕەنسیپی شەراکەت و سازان و هاوسەنگی لە حوکمڕانیی عێراق کرایەوە ئەوەیش لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیریی و بووژاندنەوە و راستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی عێراق.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و بازرگانی و کولتووری تەوەری دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.