Heman Hussein Yaseen
27 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، فاڵح فەیاز و شاندێکی یاوەری کرد.
ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکراوە و رۆشناییش خراوەتە سەر مانەوەی ھەڕەشەی تیرۆر و کاریگەرییەکانی لەسەر ناسەقامگیری و ئاسایشی عێراق و ناوچەکە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە لە بەشێکی دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا خراونەتە بەر باس و جەختکراوەتەوە لەسەر بەردەوامی و پتەوترکردنی ئەو پەیوەندییانە لە پێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان ھەردوولا.
ھەروەها بیروڕا لەبارەی گرژی و خۆپێشاندانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی باشووری عێراق ئاڵوگۆڕ کراوە و ھەردوولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتکردووەتەوە لە جێبەجێکردنی چاکسازی و داوکارییە رەواکانی ھاووڵاتییان و خۆپێشاندەران.