Sarmand Hameed
05 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و رێبەری رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەکانیان کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانی بڵاوکراوەتەوە، موقتەدا سەدر لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانییەوە کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە "هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و، بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە. بۆ ئەوەی حكوومەتی داهاتوو بتوانێت بە ئەركی خۆی بەرانبەر داخوازییەكانی رۆڵەكانی گەلی عێراق و پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكان و قووڵكردنەوەی سەقامگیریی و خوشگوزەرانی هەڵبستێت".