Heman Hussein Yaseen
05 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2022
ههولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی له سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی، هومام حەموودی و شاندی یاوهری کرد.
بەپێی ھەواڵێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکان و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و ھەوڵەکانی پێکھینانی حکوومەتی نوێی عێراق کراوە.
ئەوەش خراوتەڕوو کە جەخت لە گرنگیی ھەماھەنگیی و لە یەکنزیکبوونەوەی ھێز و لایەنە سیاسییەکان کراوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و چارەسەکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بە رێگای گفتوگۆ.
لە بەشێکی ھەواڵەکەدا ئەوەش ھاتووە کە، شاندی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستانیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە سەرکەوتنی ھەرێم سەرکەوتنی ھەموو عێراقە و پێویستە ھەموو ھەوڵەکانمان چڕبکەینەوە لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی گشت ھاووڵاتییانی عێراقی.