Heman Hussein Yaseen
10 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
ههولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزنی پێشوازی لە سەرۆکی بەرەی ئاشتی و ئازادی ئەحمەد ئەلجەربا کرد.
بەپێی ھەواڵێکی نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیران لە دیدارەکەدا دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و ناوچەکە و ھەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی پرسی سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان ھێزە سیاسییەکانی کوردستانی سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا تاووتوی کرا.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە، لە بەشێکی دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا کرا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە کە لە بەرژەوەندی پێکھاتە جیاوازەکانی سووریادا بێت .