Fahrettin İbrahim
26 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، ستیفانی ئەلقاق کرد.
بەپێی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا کە کۆنسولی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، جەیمس سۆرنتن ئامادەی بوو، گفتوگۆ کراوە دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و جەختیش لەوە کراوەتەوە کە ناجێگری بارودۆخی عێراق لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی نییە. دووپاتیشکراوەتەوە کە پێویستە دەرفەت بە سەرۆکوەزیرانی عێراق بدرێت بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییە رەواکانی خۆپێشاندەران و ئەنجامدانی چاکسازییەکان.
شاندی بەریتانی پشتیوانی خۆیان بۆ چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕیوە.