26 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2019
سلێمانی - AA
لە میانی سەردانی بۆ سلێمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوەری، بە ھاوڕێیەتی رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان، عومەر سەید عەلی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکە سەردانی مەزاری نەوشیروان مستەفایان کرد.
ھەوەھا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری دوای کۆبوونەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانی مەزاری سەرکۆماری کۆچکردووی عێراق جەلال تاڵەبانی کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی مەزاری هەریەکە لە دامەزرێنەری بزووتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا و سەرکۆماری کۆچکردووی عێراق جەلال تاڵەبانی کرد.
