Sarmand Hameed
27 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پەیامێکی پپرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی ئەو حزبە کرد.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە: "پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ببێتە دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان و هەروەها پشتیوانی زیاتری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانن بەیەکەوە خزمەتێکی شایستەتری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن و داکۆکیش لە مافە دەستوورییەکانیان بکەن.