سياسەت

مەسرور بارزانی: "له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتووینەتە رێککەوتنێک كه‌ به‌شه‌ بوودجه‌ی هەرێم بگه‌ڕێندرێته‌وه‌"

- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتوونەتە رێکەوتنێک کە بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان بگەڕێندرێتەوە و ئەمەیشی بە وەرچەرخانێکی گرنگ وەسف کرد.

Sarmand Hameed  | 15.06.2021 - نوێکردنەوە : 16.06.2021
مەسرور بارزانی: "له‌گه‌ڵ به‌غدا گەیشتووینەتە رێککەوتنێک كه‌ به‌شه‌ بوودجه‌ی هەرێم بگه‌ڕێندرێته‌وه‌"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتوونەتە رێکەوتنێک کە بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان بگەڕێندرێتەوە و ئەمەیشی بە وەرچەرخانێکی گرنگ وەسف کرد.

مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ناوەڕۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، ئاشکرا کرد و نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ لەگەڵ مستەفا کازمی گفتوگۆمان دەربارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ راستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ گەڕانەوی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی فیدڕاڵی و رایگەیاندووە: "خۆشحاڵم رایبگەیەنم کە گەیشتووینەتە رێککەوتنێک کە بەشە بوودجەی ھەرێمی کوردستان بگەڕێندرێتەوە، ئەمەش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حیساب دەکرێت بە (أثر رجعي)".

مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە کە لە میانی پەیوەندییەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوپاسی مستەفا کازمی کردووە بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکوومەتی فیدراڵیشی کردووە بۆ پشتیوانیکردنی رێککەوتنەکە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسیوویەتی: "ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بەیەکەوە بەسەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین".

جێی ئاماژەیە، کۆتایی مانگی ئاداری رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدڕاڵی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ پەسەندکرد و دوای رێککەوتنی نێوان هەولێر w بەغدا لەسەر پرسی نەوت و داهاتەکان، پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا جێگیرکرا.

دوای زیاتر لە سێ مانگ لە پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، و وێڕای جەختکردنەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پابەندبوونی تەواو بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، بەڵام تاوکو ئێستا پشکی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵییەوە نەنێردراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın