سياسەت, ئابووری, عێراق

مەسرور بارزانی: "بە بودجەی ٣٣٢ ملیۆن دۆلار ٤٢ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییمان خستووەتەگەڕ"

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی مەسرور بارزانی رایگەیاند، بە بودجەی ٣٣٢ ملیۆن دۆلار ٤٢ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییان خستووەتەگەڕ.

Sarmand Hameed  | 22.10.2020 - نوێکردنەوە : 22.10.2020
مەسرور بارزانی: "بە بودجەی ٣٣٢ ملیۆن دۆلار ٤٢ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییمان خستووەتەگەڕ"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی رایگەیاند، بە بودجەی ٣٣٢ ملیۆن دۆلار ٤٢ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییان خستووەتەگەڕ.

مەسرور بارزانی لەبارەی هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبواری نیشتەجێکردن رایگەیاندووە، دەیانەوێت نرخی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەرزان بکەن، ھەر لەبەر ئەوەشە وەبەرھێنان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەکەن.

مەسرور بارزانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی "بە بودجەی ٣٣٢ ملیۆن دۆلار ٤٢ پرۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییان خستووەتەگەڕ".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی راشیگەیاندووە "ئەمە دەبێتە ھۆی ئەوەی شوێنەکانی نیشتەجێبوون نرخیان بۆ هاووڵاتییان گونجاو بێت و ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین".

مەسرور بارزانی باسی لە رەوشی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کردووە و لەمبارەیەوە داوای لە ھاووڵاتییان کردووە خۆیان لە ڤایرۆسەکە بپارێزن بۆئەوەی لە زووترین کاتدا ژیان ئاسایی ببێتەوە.

مەسرور بارزانی ئەوەیشی نووسیووە "نابێت ئەو دەستکەوتانەمان پشتگوێ بخەین کە لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدەستمانھێناون".

سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوەی لە توانای حکوومەتدا بێت دەیکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، بەڵام بەرەنگاربوونەوەکە دەبێت پێکەویی بێت.

مەسرور بارزانی داوای لە هاووڵاتییان کردووە رۆڵیان هەبێت لە پابەندبوونیان بەو رێنماییانەی لە لایەنە فەرمییەکان بڵاوکراونەتەوە.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە کە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا،٨٧٠ کارمەندی تەندروستی دامەزرێنراون.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın