Ekip
12 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2021
سلێمانی- AA
هه‌ریه‌ك له ده‌زگای میدیایی كوردسات، كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان و ماڵپه‌ڕی pukmedia كه زمانحاڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن له هه‌واڵه‌كانی ئه‌مڕۆیاندا له جیاتی هاوسه‌رۆك، وشه‌ی سه‌رۆك بۆ هاوسه‌رۆكی حزبه‌كه، بافڵ تاڵه‌بانی به‌كارده‌هێنن.
ماڵپه‌ڕی كوردسات نیوز له هه‌واڵێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، مانشێتی "سەرۆک بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی کرد" به‌كارهێناوه.
هاوكات ماڵپه‌ڕی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان هه‌واڵێكی له‌ژێر ناونیشانی "سەرۆک بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی کرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق"، بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی pukmedia هه‌مان هه‌واڵی له‌ژێر ناونیشانی "سەرۆك بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە حەیدەر عەبادی دەكات" داناوه.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانی داوای له میدیاكانی سه‌ربه حزبه‌كه‌ی كردووه کە له جیاتی هاوسه‌رۆك، وشه‌ی سه‌رۆك بۆ گوزارشتكردن له پۆستی بافڵ تاڵه‌بانی له‌نێو یه‌كێتییدا به‌كاربهێنن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، بافڵ تاڵه‌بانی به‌پێویستی ده‌زانێت سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیی له هاوسهرۆكییهوه بۆ سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕدرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وه‌ك یه‌كێك له ئاماژه‌كانی كاركردنی ناوبراو له‌و پێناوه‌دا دێت.
- بافڵ تاڵه‌بانی پێشوازیی له حه‌یده‌ر عه‌بادی كرد
له ههواڵێكیشدا كه نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی بافڵ تاڵه‌بانی بڵاویكردووه‌ته‌وه و له په‌یجی فه‌رمی بافڵ تاڵه‌بانی له فه‌یسبووكیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، به هه‌مان شێوه بافڵ تاڵه‌بانی له جیاتی هاوسه‌رۆك به سه‌رۆك ناوبراوه و له مانشێتی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه:
"سەرۆک بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی کرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه کە لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە کراوه و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کراوه، هه‌روه‌ها تیایدا هاتووه "جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە کە ببێتەمایەی سەقامگیری سیاسی و رەزامەندی ھەموولایەنەکان".
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه "بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی ھاوکێشەکان نەخشەڕێگا و ستراتیژی نیشتمانیی و روونی یەکێتی خستەڕوو و یەکخستنی ھێز و توانا و بۆچوونە جیاوازەکانی دووپاتکردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددییەکان و گەیشتن بەچارەسەری ریشەیی کێشەکان لەنێوان ھەرێم و عێراق".
باس لهوهشكراوه له‌باره‌ی هەرێمی کوردستانەوە، بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "دەمانەوێت ماڵی کورد رێکبخەینەوە و دیدی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ پرسەکان. پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و هاوڕێکانمان دەبێت لە ھێزە شیعی و سوننەکان و سەرجەم هێز و لایەنەکانی تر کە پشتیوانمان بن و پێکەوە وڵاتێکی دامەزراوەیی بونیادبنێن و گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان ببووژێنینەوە. ئەمەش ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات".