Heman Hussein Yaseen
30 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2024
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ تاڵه‌بانی له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا ئاماژه‌ی به هه‌نگاوه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن كرد و ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان چه‌ند شتێك به‌سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستاندا فه‌رز ده‌كه‌ن بۆ بهشدارییكردنییان له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.
بافڵ تاڵه‌بانی له وه‌ڵامی پرسیارێكی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من"، گوتی: "خه‌ڵك ئازاده هه‌رچی ده‌كات به‌ڵام كه‌سێك مووچه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت بۆ ئازاد نه‌بێت له‌وه‌ی كامه بانك هه‌ڵده‌بژێرێت؟ بۆیه پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من نه‌ماوه".
له‌باره‌ی شێوازی پێک‌ھێنانی حكوومه‌تیش، بافڵ تاڵه‌بانی گوتی: "پارتی دیموكراتی كوردستان به هه‌ڵه تێگه‌یشتووه، واده‌زانن دێن بۆ لای ئێمه و پێمان ده‌ڵێن وا حكوومه‌ت دروست ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان دێن بۆ لای ئێمه ده‌بێت بزانن ئێمه چی فه‌رز ده‌كه‌ین به‌سه‌ریاندا، بۆیه زۆر هه‌ڵه تێگه‌یشتوون، جیا له‌وه‌ش ئێمه هێشتا بڕیارماننه‌داوه له‌گه‌ڵ كێ حكوومه‌ت پێكده‌هێنین".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی به‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی كرد كه به‌ر له هه‌ڵبژاردن بڵاوكرایه‌وه و گوتی: "بابه‌تێك هه‌یه ئێمه وازی لێ ناهێنین، ده‌نگی من و كاك قوباد ساخته‌كراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه، من ده‌نگه‌كه ده‌نێرمه دادگای نێوده‌وڵه‌تی و ده‌چینه باشترین كۆمپانیا بۆ لێكۆڵینه‌وه، دوای ئه‌وه به‌نیازین ئه‌و میدیایه‌ی كه ئه‌و بابه‌ته‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له هه‌ر وڵاتێك كه مۆڵه‌تی كاركردنی پێدراوه ده‌یانده‌ینه دادگا، دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌رپرسێك ده‌ستی له‌م بابه‌ته هه‌بووبێت ئه‌وانیش ده‌ده‌ینه دادگا".