Sangar Hamad Azeez
16 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
کەرکووک - AA
لە شاری کەرکووک تا بەرەبەیان قەدەغەکردنی هاتووچۆ راگەیەندرا.
گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک ئافراسیا کامیل لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند کە تا کاتژمێر ٧:٠٠ سەر لە بەیانی سبەینێ قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە شاری کەرکووک رادەگەیەنرێت.
لەلایەکی دیکەش راکان جبوری کە جێگری پارێزگاری کەرکووک بوو لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی بە وەکالەت کرایە پارێزگاری کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە بەرپرسیارییەتی ئەمنی شارەکە لە ئەستۆی پۆلیسە .
ناوبراو رایگەیاند کە هێزەکانی ئاسایش بە درێژایی شەو ئێشکگر دەبن.