Mazın Asad
05 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2018
قودس - AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو کاردانەوەی بەرامبەر بە روونکردنەوەکانی سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە میانی لووتکە سێقۆڵییەکەی نێوان تورکیا-رووسیا-ئێران نیشان دا کە ئیسرائیلی بە پشتیوانیکردنی تیرۆر لە سووریا تۆمەتبار کردبوو.
بێنیامین ناتانیاھو لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی "لە بێ مەنتقی سنووری نییە. هەشتپێی تیرۆری ئێران، ئیسرائیل بە تیرۆریزم تۆمەتبار دەکات. ئەگەر ئاگاداری چالاکییەکانی فەیلەقی قودس نییە لە سووریا، ئەوا ئێمە ئاگاداری دەکەینەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ ھەریەک لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە میانی لووتکەی سێقۆڵی تورکیا-رووسیا-ئێران لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنقەرە کۆببوونەوە.
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی لە چوارچێوەی لووتکەکەدا ئاماژەی بەوە دا کە لەم ماوانەی دواییدا ناوچەکە رووبەڕووی کێشەی گەورەی تیرۆر بووەتەوە و راشیگەیاند ژمارەیەک لە وڵاتان مەشق بە تیرۆریستان دەکەن و سەرچاوەی داراییان بۆ دابین دەکەن و چەکی پێشکەوتوویان بۆ دەستەبەر دەکەن.