Sarp Özer
05 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ رایگەیاند: "ئێمە بەڕاستی دەمانەوێت شنگال و شوێنەکانی دیکە لە رێکخراوی تیرۆریستیی و تیرۆریستان پاکبکەێنەوە. کاتێک ئەمانە ئەنجامدەدرێن، ئەوا ئێمە کێشەمان نییە، بەڵام ئەگەر نەکرێت ئەوا تورکیا ھێز و توانای ھەیە ئەو ناوچانە پاکبکاتەوە".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، بەکر بۆزداغ گوتی: "(راگەیەنراوی لووتکەی سێقۆڵی) یەکڕیزی و خاکی سووریا دابەش ناکەین. ئێمە رێگە نادەین بە گۆڕانکاری لە سووریا لە سەر بنەمای مەزھەبگەرایی. ئەمە ئێجگار گرنگە لە ھەمان کاتدا ئەو تێزەی تاکو ئێستا تورکیا داکۆکی لێ دەکات لە لایەن ھەردوو وڵاتەوە رەزامەندی لەسەر دەربڕدراوە".