Salih Bilici,1 23
05 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی كشانەوەی په‌كه‌كه له شنگال رایگەیاند "ئێمه به هه‌ستیارییه‌وه له‌وه ده‌ڕوانین. چونكه زوو زوو تووشی تاكتیكی درۆزنانه‌ی ئه‌و رێكخراوه بووینه‌ته‌وه. ناو و سه‌نگه‌ر و شوێن ده‌گۆڕن، به‌ڵام دیسانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوونی خۆیان له‌وێ به‌رده‌وامی پێ بده‌ن".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن له كۆشكی كۆماری له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه دا، پێویسته كۆتایی به‌وه بهێنرێت رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان خاكی عێراق له دژی توركیا به‌كاربهێنن و گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی لێكتێدهگهین. لهبهرئهوە له شنگال یان قه‌ندیل و هه‌ر شوێنێکی دیكه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان دژی په‌كه‌كه ده‌بنه مایه‌ی خۆشحاڵی".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا له رێگای مانگی سووری توركه‌وه به به‌های ٦٣٠ ملیۆن دۆلار هاوكاری خه‌ڵكی سووریای كردووه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته و گوتی: "پێویسته بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به خێرایی گوشاره‌كانی سه‌ر رژێم زیاد بكرێن. چونكه گه‌وره‌ترین كۆسپی به‌رده‌م گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی و جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست رژێمه. دوێنێ به‌ڕێز سهركۆمار له‌باره‌ی ورده‌كاری ئه‌م بابه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانی و رووسییەکەی كۆبۆوه".
له‌باره‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌ربازان له‌سه‌ر سنوور له لایه‌ن هونهرمهندانەوە، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن گوتی : "زه‌حمه‌ت له‌وه تێده‌گه‌ین سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن بۆ هێنده هه‌راسانه له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه. له راستیدا به ده‌ربڕینی ئه‌و گوته ناشیرینانه سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن خۆی سووکكردووه".
له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونیشه‌وه گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن گوتی: "تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچه‌یه، به ته‌ل ره‌فعه‌ت-یشه‌وه له تیرۆریستان پاكده‌كرێته‌وه، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌باره‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت-ه‌وه رووسه‌كان ده‌ڵێن 'چه‌كدارانی یه‌په‌گه\په‌كه‌كه به نزیكه‌یی هیچیان له‌وێ نه‌ماون'. ئه‌مه له سه‌رچاوه‌كانی خۆمانه‌وه پشڕاستدهكهینهوه".
ئیبراهیم كاڵن ئه‌وه‌ی خسته به‌رباس كه ناوبه‌ناو هه‌واڵی گریمانه‌یی له شێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه 'جیاوازیی بۆچوون له هه‌ماهه‌نگیی ئابوورییدا هه‌یه' بڵاوده‌كرێته‌وه و گوتی: "ئه‌مانه دوورن له راستییه‌وه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێویسته ئه‌مریكا بڕیار بدات، ئایا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سووریا ته‌واوبووه یان ته‌واونه‌بووه؟ و گوتی: "واته ده‌ڵێن 'ته‌واوبوو' ده‌ڵێن 'خه‌ریكه ته‌واوده‌بێت' ده‌ڵێن 'له كۆتایی نزیك بووینه‌ته‌وه'. دواتر ده‌ڵێن 'نه‌خێر هێشتا هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه'. ئه‌وه روونه كه له‌وێدا سهرلێشێواوییهك هه‌یه. سه‌رلێشێواویی و پلانه‌كانی ئه‌وانی دیكه له لایه‌ک، به‌ڵام بیرۆكه‌ی ئێمه روونه، هه‌ڵوێستی ئێمه ئێجگار ئاشكرایه".
ئیبراهیم كاڵن له‌باره‌ی گۆڕانكاری كابینه‌ی حكوومه‌ت و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران شیمشه‌ك گوتی: "تاكو ئێستا شتێكی وا له ئاردا نییه".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌باره‌ی ده‌نگۆكانی کشانەوەی په‌كه‌كه له شنگال گوتی: "ئێمه به هه‌ستیارییه‌وه له‌وه ده‌ڕوانین. چونكه زوو زوو تووشی تاكتیكی درۆزنانه‌ی ئه‌و رێكخراوه بووینه‌ته‌وه. ناو و سه‌نگه‌ر و شوێن ده‌گۆڕن، به‌ڵام دیسانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بوونی خۆیان له‌وێ به‌رده‌وامی پێ بده‌ن".
ئیبراهیم كاڵن گوتیشی: "بوونمان له عه‌فرین له ئێستادا درێژه‌ی ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ی سه‌ر سنوور و له‌ناو عه‌فرین ئاسایش و ئارامی به‌ته‌واوه‌تی ده‌سته‌به‌رده‌كرێت".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له‌باره‌ی په‌یه‌ده\یه‌په‌گه‌وه گوتی : "جارێكی دیكه با بیڵێینه‌وه، ماوه‌ی ساڵێك بۆ ساڵ و نیوێكه ئه‌مریكییه‌كان ده‌یانه‌وێت ئێمه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه 'چەکدارانی هەسەدە په‌یه‌ده\یه‌په‌گه نیین. ده‌توانین په‌یه‌ده\یه‌په‌گه له په‌كه‌كه جیابكه‌ینه‌وه' قه‌ناعه‌تی پێبكه‌ن. ئێمه له رووی پۆلێنبه‌ندییه‌وه ئه‌مه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئێمه راستییه‌كانی نێو گۆڕه‌پانه‌كه ده‌بینین. هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه هه‌وڵدانێكی له‌و شێوه‌یه‌ی فه‌ڕه‌نسییه‌كانیش، بێهوده ده‌بێت. هه‌ڵوێستمان له‌وباره‌یه‌وه ئێجگار روونه. ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه وه‌ك پشتیوانییه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی لێكده‌درێته‌وه".
ناوبراو له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فهتۆیشهوه گوتی: "له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌تۆوه هیچ كاتێك چالاكییه‌كی نایاساییمان ئه‌نجامنه‌داوه. رووداوه‌كه‌ی كۆسۆڤۆش چالاكییه‌كه به گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه. چالاكییه‌كه كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی تاوانباراندا ئه‌نجامدراوه. هه‌ربۆیه ئه‌مه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ش به مانای له‌ناوبردنی كه‌موكوڕییه‌كی ئه‌منییه".