Zeynep Hilal Karyağdı,Rewa Mahmut Hasan
04 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2018
غەززە - AA
لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەریدا، یاریدەدەری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، ساڵح عاروری ئاماژەی بەوەدا کە هەڵوێستی ئێران بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین جێگیرە و ئامادەیە پشتگیری خەباتی گەلی فەڵەستین بکات و دان نانێت بە شەرعیەتی پێکهاتەی ئیسرائیلدا.
عاروری گوتی: "ئیدارەی تاران ئامادەیە پشتگیری خەباتی گەلی فەڵەستین بکات".
لە لایەکی ترەوە عاروری هەموو ئەو هەواڵانەی بەدرۆ خستەوە کە باس لەوە دەکەن حەماس لەهەوڵدابێت بۆ باشکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان.
یاریدەدەری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، ساڵح عاروری ئاشکراشی کرد کە حەماس هەوڵی تەواوی داوە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ وڵاتانی کەنداودا هەبێت و گوتی: "هیچ گوتەیەکی خراپ لە ئێمەوە بەرامبەر هیچ وڵاتێکی کەنداو بەکار نەهاتووە. سەرەڕای ئەمە لە پێگەیەکدا دانراین لە کەنداو کە نایخوازین".