Kasım İleri
16 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی دژی داعش به‌پێشڕه‌ویی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له رۆژئاوای عێراق كۆپته‌رێك كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌ڵگرتبوو كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
لهڕوونكردنهوهیهكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا کە دانەیەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو هاتووه، "كۆپته‌رێكی ئه‌مریكی كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌ڵگرتبوو، له رۆژئاوای عێراق كه‌وتووه‌ته خواره‌وه. تیمه‌كانی گه‌ڕان و فریاكه‌وتن له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ن".
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ورده‌كاری نه‌خراوه‌ته‌ڕوو و راگه‌یه‌نراوه، ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه ده‌ستپێكراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پێنتاگۆن، لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو رایگه‌یاند، هه‌لیكۆپته‌ره‌كه حه‌وت سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌ڵگرتووه.
به‌رپرسه‌كه رایگه‌یاندووه، هێشتا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه كۆپته‌ره‌كه روون نییه و له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری ئاینده‌دا زانیاری له‌باره‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.