Cemal Sargati
14 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2017
سلێمانى-AA
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، سەرکەوت ئەحمەد رایگەیاند "له ماوهى سى رۆژى رابردوودا له پارێزگاى سلێمانى دوو حاڵهتى كوشتن روویانداوه ئەنجامدەرانیش له لایهن پۆلیسى سلێمانیهوه دهستگیر كراون رووبهڕووى یاسا كراونهتهوه".
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، سەرکەوت ئەحمەد لە كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا گوتی: "لە رۆژی ١١ئهم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ ١٤ ئایار دوو تاوانی کوشتن روویانداوە و تۆمەتبارانیش دەستگیرکراون".
گوتیشى: "رووداوی یەکەم رۆژی ١١ی مانگ بووە لە گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی کە تیایدا کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن خزمێکی خۆیەوە کوژراوە و هەر ئەو شەوە بکوژەکە دەستگیرکراوە و رووبهڕووى یاسا كراوهتهوه".
گوتهبێژى پۆلیس ئاماژهى بۆئهوهشكرد، رووداوی دووەم دوێنێ ١٣ی مانگ بووە لە نزیک یاریگای چیا، دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان یانەکانی تازە پێگەیشتوانی بازیان و تازە پێگەیشتوانی پێشمەرگەی سلێمانیدا کەسێک تەقەی کردووە و بە وتەی خۆی بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵکەکە بووه، بەڵام لە ئاکامدا بەڕێوەبەری یانەی تازە پێگەیشتووانی بازیان کوژراوە، هەر شەوی رابردوو ئەو کەسەی تەقەکانی کردووە دەستگیرکراوە.
سەرکەوت ئەحمەد گوتیشی: "هەر لەماوەی رابردوودا لە گەڕەکی تاڤگە لە ماڵێکدا تۆمەتبارێک بینراوە و دوای چوونی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیرکردنی رووبەڕووی تیمەکانی نەهێشتنی تاوان بووەتەوە و تەقەی کردووە و، لە ئاکامدا کارمەندێکیان دوو گولـلـەی بەرکەوتووه".
راشیگەیاند، دواتر تۆمەتبارەکە لە چەمچەماڵ دەستگیرکراوە.
ناوبراو راشیگەیاند کە تۆمەتبارەکە زیاتر لە ٢٣ دزی ئەنجامداوە و لە ئێستاشدا بەندکراوە و رووبهڕووى یاسا كراوهتهوه.