Hemn Baban
10 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2017
هه‌ولێر- AA
دکتۆر كاوه مه‌حمود ده‌ڵێت حكوومه‌تی عێراق ئاماده نییه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات بۆ ئه‌وه‌ی ساڵێكی تر یان كاتێكی تر ریفراندۆم به شاهێدی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یان وڵاتانی زلهێز ئەنجام بدرێت.
سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، دکتۆر كاوه مه‌حمود له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باس له سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئه‌حمه‌د ئه‌بوغێت و شاندی یاوه‌ری ده‌كات و چه‌ند زانیارییه‌ك ئاشكرا ده‌كات.
دکتۆر كاوه مه‌حمود له‌وباره‌یه‌وه به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "شاندی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆی به به‌رپرس بزانێت به‌رامبه‌ر هه‌ر گیروگرفتێك كه له ناوچه‌كه رووبدات، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی عه‌ره‌بی كه ئه‌ندامن تیایدا دێته پێشه‌وه و هه‌وڵ ده‌دات جۆرێك له دانوستاندن له نێوان لایه‌نه‌كاندا ئه‌نجامبدات، هاتنی ئه‌و شانده سه‌ره‌تا بۆ به‌غدا بوو و به‌ڕێز عه‌بادی-یان بینی بوو و گفتوگۆیان كردبوو و له‌وێ لێدوانی ئه‌وه‌یان دابوو كه كۆمكاری عه‌ره‌بی جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كێتی خاكی عێراق و ئه‌و مه‌سه‌لانه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كه هاتن بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بارزانی و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كرد به‌ڕێز ئه‌بوغێت سه‌ره‌تا باسی له‌وه‌كرد كه له دوو بابه‌ت تووشی سه‌رسوڕمان بووه، چونكه گوتی دواین جار له ساڵی 2007 سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانییان كردووه، یه‌كه‌م مه‌سه‌له له‌وانه ئه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشكه‌وتنانه له هه‌رێمی كوردستان كراوه و هاتووه‌ته پێشه‌وه، هه‌روه‌ها له خاڵی دووه‌میشدا باسی له‌و سه‌ركه‌وتنانه كرد كه هێزی پێشمه‌رگه به‌ده‌ستی هێناوه".
گوتیشی: "شاندی هه‌رێمی كوردستان به شانده‌كه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی هاتوونه‌ته پێشه‌وه و ئه‌و سهركهوتنانهشی به‌ده‌ست هاتوون به خوێنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خۆڕاگریی گه‌لی كوردستان هاتووه‌ته دی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شمان پێ راگه‌یاندن كه قوربانیی ئابووریشمان داوه كه زیاتر له سێ هه‌زار و 100 پڕۆژه له‌دوای داعش راگیراوه و په‌كیان كه‌وتووه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، دکتۆر كاوه مه‌حمود گوتی: "شاندی كۆمكاری عه‌ره‌بی زیاتر جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دانوستان و وتوێژ بكرێت، باسیان له‌وه‌كرد كه ریفراندۆم دوابخرێت، به‌ڵام دواخستنه‌كه مه‌به‌ست لێی نه‌هێشتن و ئه‌نجام نه‌دانی بوو، چونكه دواخستن ده‌بێت بڵێیت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراوه و دواتر بكرێت، به‌ڵام ئه‌وان هاتبوون بڵێن ئه‌نجامی مه‌ده‌ن، راستیش هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش له كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌كرێت، ئه‌وان ناڵێن گه‌لی كوردستان مافی خۆتانه ریفراندۆم بكه‌ن، ئه‌وان له‌چوارچێوه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مهسهلهكاندا ده‌كەن".
گوتیشی: "لایه‌نی كوردستانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه سوورین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له كاتی خۆیدا له 25ی سێبته‌مبه‌ر، ئاماژه‌شمان به‌وه‌كرد كه ئه‌و ده‌ستووره‌ی دانراوه و لایه‌نی كوردستانی پێشیلی نه‌كردووه، به‌ڵكو لایه‌نی به‌رامبه‌ر پێشێلی كردووه، زیاتر له 55 مادده‌ی ده‌ستوورییان پێشێلكردووه، ئه‌و 55 ماددهیهشیان بۆ چووه، ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و پێشێلكارییانهشن، باسی ئه‌وه ناكه‌ن پێشێلكراون یان نه‌كراوه، ئه‌وان ده‌زانن پێشێل كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه نێوه‌ندگیری بكه‌ن، بێگومان لایه‌نی كوردستانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له عێراقدا هه‌یه ده‌وڵه‌تێكی ئایینی و تایفه‌گه‌ری و لایه‌نی دینی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات نه‌ك دیموكراتییه‌ت، هه‌روه‌ها باسییان له‌وه‌كرد كه ره‌نگه مه‌ترسیش هه‌بێت له كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، به‌ڵام لایه‌نی كوردستانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تی ئایندهی كوردستان رێز له سنووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرێت، له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه هه‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تی باش و به‌ڵگه‌نامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌ره‌پێدانی جموجۆڵی ئابووری و گه‌شه‌پێدان خزمه‌تی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ئێران و توركیا ده‌كات".
سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، دکتۆر كاوه مه‌حمود له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی عێراقیشه‌وه قسه‌ی كرد و روونی كرده‌وه "ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له دوای ریفراندۆم ده‌رگای گفتوگۆ و دانوستاندن له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه له‌گه‌ڵ عێراق كراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تێكڕای ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئاو و سنوور و نه‌وته‌وه هه‌بێت به رێگه‌ی ئاشتی و لێكتێگه‌یشتن و ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش بێته سه‌ر هێڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنییان".
سه‌باره‌ت به پێشنیازكردنی ئه‌نجامدانی وتوێژ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به چاودێرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، دکتۆر كاوه مه‌حمود روونی كرده‌وه "ئه‌وان ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه وتوێژ بكرێت به چاودێریی كۆمكاری عه‌ره‌بی، به‌ڵام باسییان له‌وه نه‌كرد كه كاتێكی دیكه بۆ ریفراندۆم بكرێت به چاودێری كۆمكاری عه‌ره‌بی، یان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یان وڵاتانی زلهێز و یه‌كێتی ئه‌ورووپا یان ئه‌مریكا بێت، بۆیه ئه‌وان هاتبوون بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم نه‌كه‌ین نه‌وه‌ك دوایی بخه‌ین، حكوومه‌تی عێراق ئاماده نییه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكات بۆ ئه‌وه‌ی ساڵێكی تر یان كاتێكی تر ریفراندۆم بكرێت و ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه به شاهێدی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یان وڵاتانی زلهێز بێت".