ئەنقەرە
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماتیك بە دەست گەیشتوونە كاتژمێر١٠ی بەیانی ئەمڕۆ لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا كۆبوونەوەیەك بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئاسایشی ناوچەكە دەستی پێكردووە و لە كۆبوونەوەكەدا ھەر یەك لە وەزیری دەرەوەی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو، بەرپرسی دەزگای ھەواڵگیری ھاكان فیدان و فەرمانداری ھێزی جەندرمە و فەرمانداری ھێزی زەمینی توركیا ئامادەن و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە رەوش و دوایین پێشھاتەكانی عێراق دەكرێ.