Ömer Aydın,Rewa Mahmut Hasan
09 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
پاریس - AA
له پاریسی پایتهختی فهڕهنسا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كهسێك به ئۆتۆمبێلهكهی ژمارهیهك سهربازی شێلا و له ئهنجامدا شهش سهرباز برینداربوون، ژمارەی ئەوانەی برینەکانیان سەختە بۆ سێ سەرباز بەرزبوویەوە.
وەزیری بەرگری فەڕەنسا، فلۆرەنس پارلی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە لە هێرشەکەدا، شەش سەرباز برینداربوون دۆخی تەندروستی سێ لە سەربازەکان ناجێگیرە و برینەکانیان سەختە.
چوار لە سەربازەکان لە نەخۆشخانەی سەربازی بەگین و دووانەکەی تر لە نەخۆشخانەی سەربازی پەرسی-ن.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، گەرارد کۆلۆمب لە تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە هەواڵی هێرشەکەیان لە میانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆشکی ئەلیزییە پێگەیشتووە و، دووپاتیشی کردۆتەوە کە لەمڕۆدا سەردانی سەربازە بریندارەکان دەکات.
لەم نێوەندەدا پارێزەریی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری پاریس راگەیەنراوێکی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە و رێکخەری پۆلیسی دادوەری و هەواڵگری ناوخۆیی فەڕەنسا، لێکۆڵینەوەکە بەڕێوەدەبەن.
هەوڵەکان بەردەوامی هەیە بۆ گەڕان بەدوای ئەنجامدەرانی هێرشەکەدا و، زۆرێک لە بەرپرسان وای بۆدەچن کە هێرشەکە لە لایەن داعشەوە ئەنجام درابێت.