سياسەت, جيهان

فیدان و ڕوبیۆ جەختیان لەسەر ئیرادەی سیاسیی کردەوە بۆ هەڵگرتنی بەربەستەکانی بەردەم پیشەسازی بەرگریی

Mehmet Şah Yılmaz  | 26.03.2025 - نوێکردنەوە : 27.03.2025
فیدان و ڕوبیۆ جەختیان لەسەر ئیرادەی سیاسیی کردەوە بۆ هەڵگرتنی بەربەستەکانی بەردەم پیشەسازی بەرگریی

Ankara

واشنتۆن|ئەنقەرە - AA

لە کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ماکرۆ ڕوبیۆ جەخت لەسەر ئیرادەی سیاسیی کرایەوە بۆ هەڵگرتنی بەربەستەکانی بەردەم هاریکاریی لایەنەکان لە بواری پیشەسازی بەرگرییدا.

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتووە، لە کۆبوونەوەی فیدان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ماکرۆ ڕوبیۆدا لە واشنتۆن، بەدواداچوون بۆ ئەو پرسانە کرا کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تاوتوێ کرا.

سەرچاوەکان باسیان لەوە کرد کە هەردوولا بە ڕوونی ئیرادەی سیاسییان خستووەتەڕوو بۆ هەڵگرتنی بەربەستەکانی بەردەم هاریکاریی لە بواری پیشەسازی بەرگرییدا و کۆبوونەوەی تەکنیکی دەکرێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ئێستای نێوان هەردوولا.

هەروەها سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە لایەنەکان جەختیان لەسەر گرنگی پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی سووریا کردووەتەوە و، ئیرادەی خۆیان بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی لە سووریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەربڕیوە.

سەرچاوەکان ئەوەشیان خستەڕوو فیدان بە ڕوبیۆی ڕاگەیاندووە کە پێویستە ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە غەززە فەراهەم بکرێت و، هاوکات جەختی لەسەر گرنگیی ئەم پرسە بۆ ئاشتیی ناوچەکە کردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın